مێگان کاڵدوێڵ
و. لە ئینگلیزییەوە: ڕۆمان علی
کۆڵۆنیالیزم بە زۆری وەکو چەمکێک یان کردارێک لە ڕابردوویەکی دوورەوە بە جیهانی مۆدێرنی ئێستاوە پەیوەستە. هەرچەندە، ئەمە لە ڕاستیەوە دوور نییە. کۆڵۆنیالیزم، بەتایبەتی کۆڵۆنیاڵیزمی ئەوروپی, کاریگەری گەورەی لەسەر گەلان هەبووە، بە تایبەتتر ئەوانەی کە لە جیهانی باشووردا بوون، هەرچەندە کاتێکی کەم تێپەری بوو کە کۆڵۆمبس ئامانجەکەی خۆی پێکا. بەهۆی کاریگەریەکانی کۆڵۆنیاڵیزمەوە، گەلان دەبێت بەهۆی بەرەنگاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەوە تاڵی بچێژن بۆ ئەوەی بەسەر پەیوەندی هێز لەگەڵ کۆڵۆنیالیستە پێشووەکان زاڵبن بەرلە تاقیکردنەوەی مانەوەی کاریگەری پێشووی کۆڵۆنیالیزم لە سیستەمی دەوڵەتی نەتەوە، گرنگە تێبگەین کە سەرەتا چۆن کۆڵۆنیاڵیزم کاریگەری لە نەتەوەکانی باشوور کردووە. ئەوروپیەکان دەستیان بە کۆڵۆنیکردنی ئەم نەتەوانە کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەکان بۆ بەهێزکردنی ئابووری خۆیان لە بەرامبەر خەڵکی ئاساییدا. کۆڵۆنیاڵیزم لە ئاستی کەسانی ئاساییدا سەلماندوویەتی زۆر ستەمکار بووە، هێنانی کۆیلایەتی، دڕندەیی، وە مردن. هیچ هەڵە نیە کە کۆڵۆنیاڵیزم ناپەسەندە بۆ کاریگەری گەلان و بە سەختی هیچ ڕێگایەک بۆ گەشەی کلتوری و ئابووری ناهێڵێتەوە. کامپبێڵ زیاتر لەبارەی ئاڵنگاری ڕاستەوخۆی کۆڵۆنیاڵیزم ئاماژەی داوە بە ” کاریگەریەکانی کۆڵۆنیاڵیزم هاوشێوەیە، بەبێ گوێدانە داگیرکەرێکی تایبەت: نەخۆشی درێژخایەن: خاپوورکردنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری خەڵک: کپکردن: چەوساندنەوە: جێگۆڕکێکردنی زەوی: سەندنەوەی زەوی”. پێویست بە وتنی ناکات، کارەساتی کاریگەری کۆڵۆنیاڵیزم لەسەر نەتەوە داگیرکەرەکان تەنانەت لەدوای جێهێشتنی داگیرکەر و هەنگاونان بۆ دەرەوەی هێڵی سنووری گەلان هەروا بە ئاسانی خاوێن ناکرێتەوە. کۆڵۆنیاڵیزم دەرئەنجامی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و دەشبێت.
کاتێک نەتەوەکە سەربەخۆ دەبێت دواتر پێویست دەکات کە خۆی بە چەند دەزوویەکی دیاریکراوەوە دەچنێت، کەواتە لە قسەکردندا، لەبەرئەو دەوڵەتەی کە داگیرکەر بەجێی هێشتووە. کۆڵۆنیاڵیزم، زیاتر لە دروستکردنی ” دەوڵەتی دروستکراوی” ناجێگیر، کە بەرەو هەموو ژێرخانی ڕێگا، هێڵی شەمەندەنەفەر، وە هێڵەکانی پەیوەندیکردن هەنگاو دەنێت- ئەویش بە ئاماژەدان بە بنەبڕکردنی سەرچاوەکان لە نەتەوە بۆناو دەستی داگیرکەر کە ئەوەش توانای نەتەوەکە بۆ جێگیرکردنی ئابووری خۆی و بەخێوکردنی دانیشتوانەکەی سنووردار دەکات. وە زیاتر لەوەش لە کاریگەری جەستەیی ڕاستەوخۆی کۆڵۆنیاڵیزم لەسەر نەتەوە سەربەخۆکان، کە ئەمەش مامەڵەیەکی گەورەیە بۆ ململانێی سیاسی ناوخۆیی کە لەگەڵ سەربەخۆبووندا زیاد دەبێت. بەدرێژایی قۆناغەکانی کۆڵۆنیاڵیزم، خەڵکی ڕەسەنی نەتەوەکە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆیان لەسەر وڵاتەکە نامێنێ. ئەنجامەکەش ئەوەیە کە خەڵکانی ئەم نەتەوە سەربەخۆیە زانیاری پێویستیان لەسەر بەڕێوەبردنی نەتەوە نییە. ئەمەش لێرەدا، بێگومان بەداخەوە بۆ تێکۆشانی گەلان.
تەنانەت لەدوای ئەوەی نەتەوە سەربەخۆ دەبێت، کۆڵۆنیاڵیزم کاریگەری لەسەر پێگە و پەیامی نەتەوە لە ناوخۆ و جیهانی نێودەوڵەتیدا هەیە. لە کۆتاییدا، کۆڵۆنیاڵیزم لە سیستەمی دەوڵەتی نەتەوەیی جیهانیدا نەتەوە بەبێ توانای جێدەهێڵێت و لە بەرامبەر کاریگەری و پاڵەپەستۆی دەرەوەدا لاواز دەبێت. ئەم بەشە دەبێتە تایبەتمەندی نیوکۆڵۆنیاڵیزم. هەروەک کامپبێڵ ئاماژەی پێداوە،” نیوکۆڵۆنیاڵیزم ئاماژە بە دەستتێوەردانی دەوڵەتە بەهێزەکان لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتە لاوازەکان”. لە وتارەکەدا “نیوکۆڵۆنیاڵیزم لە ئەمریکای ناوەڕاستدا”، جێف ئابۆت ئاماژەی بەوەداوە کە نیوکۆڵۆنیاڵیزم فۆرمێکی دیکەی کۆڵۆنیاڵیزمە. ئەم چەمکە ئاماژە بەوە دەدات کە کاریگەریەکانی کۆڵۆنیاڵیزم ئێستاش هەیە بەڵام بە ڕێگایەکی جیاواز خۆی دەردەخات. بۆ ڕوونکردنەوە، هەروەکو ئابۆت ئاماژەی بۆ دەکات،” هێزی نیوکۆڵۆنیاڵیزم لەڕێگەی ڕەزامەندی بازرگانی ئازاد و پلانی گەشەپێدان بەهێزترە کە گەرەنتی بە بەردەوامی کۆمپانیا لە وەبەرهێنان بەسەر مافی خەڵکەوە دەدات. لە هەمانکاتدا، دانیشتوانی ئاسایی بەچاوی خۆیان داماڵینی موڵک و دەرکردنی نوێ بۆ داگیرکاری سەرمایەی جیهانی دەبینن. ئەمە لێرەدا مانای ئەوە دەبەخشێت کە دەوڵەتی نەتەوە هێشتا بەهۆی گۆڕانکاری خۆهەڵقورتاندنی دەرەکی وەک سیاسەتی نێودەوڵەتی ئازاردەدرێت.
بۆ تێگەیشتن لە کاریگەریەکانی کۆڵۆنیاڵیزم لە جیهانی ڕاستیدا، گرنگە لە کەیسەکان بڕوانین لە کۆڵۆنیاڵیزم بە قوڵی کاریگەری لەسەر هەبووە و تا ئێستاش کاریگەری لەسەر گەشەکردن و گەشەپێدانی نەتەوە تایبەتەکانەوە هەیە. دەرئەنجامەکانی کۆڵۆنیاڵیزم لە گەلانی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و کوبای ئێستا دەبینرێت. لەگەڵ هەردوو نەتەوەدا، کۆڵۆنیاڵیزم ڕۆڵی هەبووە و ئێستاش ڕۆڵێکی هاوبەشکاری گرنگ لە ناوخۆ و دەرەوەدا دەگێڕێت.
کۆڵۆنیاڵیزم لە کۆنگۆ لەسەر دەستی بەلجیکیەکان کە ئێستاکە لە سیستەمی دەوڵەتی نەتەوەی جیهانیدا بوونیان هەیە. خەڵکی کۆنگۆ تا ڕادەیەکی زۆر لەژێر دەستی بەلجیکیەکان لە مەودای بازرگانی لاستیک لە سەدەی ١٩ ئازاریانکێشاوە. بۆ نمونە، کۆنگۆییەکان چاوەڕێی ژمارەیەکی دیاریکراوی لاستیک بۆ هەر ڕۆژێک دەکەن و ئەگەر ژمارەیان دروست نەبوایە ئەوا بە توندی سزادەدران و دەکوژران. قاتی و قڕی بابەتێکە لەبەرئەوەی خەڵک چیدیکە کاتیان بۆ گەشەکردنی بەرووبووم یاخود زەوی بۆ ئەمجامدانی نیە، وە ڕێژەی مردن زۆر بەرز بووە. دڕندەییەکان کە لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ڕوویداوە لەم مەودایەدا لەژێر هەر کۆڵۆنیاڵیزمێکدا نەبووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ داستانی کۆنگۆ بەهۆی کۆڵۆنیاڵیزمەوە گرنگە. لە ١٩٥٩، کۆنگۆ بە خێرایی بە سەربەخۆیی قایل بوو کە نەتەوەکە بۆ خۆبەڕێوەبەری ئامادەنەبوو. لێرەدا، بووە هۆکار بۆ کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ تێبکۆشن بۆ بناغەدانانی سیاسەتی ناوخۆی جێگیر. ئەمەش لەلایەن پەیمانگای واتسۆن سەلمێندراوە کاتێک ئاماژەیان داوە بە” بەهۆی ڕەتکردنەوەی بەلجیکیەکان بۆ ڕێگەدان بە ئەفریقیەکان لە پۆستەکانی حکومەتدا، ئەفریقیەکان هەستێکی کەمتریان بۆ کۆنگۆ وەکو یەکگرتوویی و قەوارەی سیاسی هەبوو. زۆرینەی ئەفریقیەکان وەکو ئەندامێکی گروپی نەتەوەی خۆی نەک وەکو دەوڵەتی کۆنگۆ بیردەکەنەوە. ئەو ئاژاوەگێڕی و تێکدانەی کە دروست دەبێت بەرەو جەنگی ناوخۆ و شێواندنی سیاسی ئاڕاستە دەکرێت دواتریش لە پەیوەستبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە. کۆنگۆ، سەرەڕای هەوڵدانی لە وێنەیەکی نوێدا لەگەڵ ناوی نوێی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ وەکو نموونەی کۆتا کاریگەریەکانی کۆڵۆنیاڵیزم لەسەر نەتەوە دەردەکەوێت.
زیاترلەوەش، کوبا وەکو نموونەی نەتەوەیەک لەگەڵ کاریگەریەکانی کۆڵؤنیاڵیزم دەبینرێت. لەم حاڵەتەدا، کۆڵۆنیاڵیزمی سەرەتا لەلایەن ئیسپانیا و دواتریش پاشکۆی نیوکۆڵۆنیاڵیزم لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان. کوبا لەلایەن ئیسپانیاوە داگیرکرا لەدوای ئەوەی لەلایەن کۆڵۆمبس دۆزرایەوە و وەکو بەندەرێکی گرنگی کێڵگەی دانەوێڵە دەستنیشانکرا. ویلایەتە یەکگرتووەکان هاتە نێو گۆڕەپانەکەوە و لەکۆتایی سەدەی ١٩ کۆبای لە ئیسپانیا وەرگرت لەکاتێکدا گفتوگۆی بەناو سەربەخۆییان بۆ کوبا دەکرد کە ئەویش بۆ هاندان و خۆدەرخستنی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەرینەوە بوو. نیوکۆڵۆنیاڵیزم لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان بەناوبانگ بوو. ویلایەتە یەکگرتووەکان توانیان ژیانی ئابووری و سیاسی کوبا کۆنترۆڵ بکەن، کە ئەوەش کوبای ئاڕاستە کرد کە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان باوەڕپێکراو بێت. بێگومان، تێوەگلانی ئەمریکا لەگەڵ کوبا ئاڕاستەیەکی جیاوازی گرت لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن فیدێل کاسترۆ. هەرچەندە، لەگەڵ ئەم ڕووداوانەی دوایی بۆ کردنەوەی پەیوەندی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و کوبا، سەرنجڕاکێش دەبێت کە چۆن کوبا سیاسەتی نێودەوڵەتی خۆی دەکات.
لە کۆتاییدا، کۆڵۆنیاڵیزم هێشتا کاریگەری لەسەر چەندەها نەتەوەی جیهان ماوەتەوە، لەنێویاندا کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و کوبا، کاریگەریەکانی کۆڵۆنیاڵیزم پێویست ناکات بخرێتەلاوە یان ڕەتبکرێتەوە وەکو بێبەهایی لەبەرئەوەی کە گرنگە چۆن نەتەوەکان لەمڕۆدا سیاسەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی خۆیان دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوە بەشێکە لە داستانەکانی نەتەوەکانمان، هەردوو لایەنی داگیرکەر و داگیرکراو – وە پێویستە تاقیبکرێتەوە کە کە دەرئەنجامی هاوشێوەی لە داهاتوودا نەبێت.
سەرچاوەکانی نوسەر:
Abbott, J. (2016, July 1). The neo-colonization of Central America. New Politics, 41–48. Retrieved from EBSCOhost.
Campbell, P. J., MacKinnon, A., & Stevens, C. R. (2010). An introduction to global studies. United Kingdom: Wiley-Blackwell.
Daily Times (Pakistan). (2014, May 08). Cuba: from Spanish imperialism to US imperialism. Daily Times. Retrieved from EBSCOhost.
Watson Institute for International Studies. (2005, November). Colonialism in the Congo: Conquest, conflict, and commerce [PDF file].
سەرچاوەی وەرگێڕان: